کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا داکۆکیـیان له شـێوه‌ی مامه‌ڵه‌کردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما له‌گه‌ڵ قه‌یرانی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئێران کردووه، له کاتێـکدا ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵـوێسـتێـکی توندی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌که وه‌رنه‌گرتووه.
وته‌بێژی کۆشـکی سـپی ڕۆبه‌رت گیبس له دوێنێ دووشه‌ممه‌دا گوتی زۆر که‌س له ئێران خوازیارن ئه‌مه‌ریکا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌خۆبگرێت، به‌ڵام سه‌رۆک درک ده‌کات به‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر نابێت.
هه‌روه‌ها جه‌یمس شـتاینبێرگی جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ناکۆک بوو له‌مه‌ڕ ڕه‌خنه‌کانی ده‌ڵێن باراک ئۆباما زۆر به ئاگاهیـیه‌وه کاردانه‌وه‌ی بۆ توندوتیژیـیه‌کانی ئێران هه‌بووه. شـتاینبێرگ گوتی ژماره‌یه‌ک له که‌سـایه‌تیـیه به‌هێزه‌کانی هه‌ردوو پارتیـیه‌کانی دیموکرات و کۆماریش درکیان کرد کاتێـک سه‌رۆک گوتی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یوندی به ئێرانیـیه‌کانه‌وه هه‌یه و هه‌ر ده‌بێت ئێرانیـیه‌کان بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن.
قانوندانهره کۆماریـیه‌کان که هه‌روه‌ها کاندیدی پـێشـووی سه‌رۆکایه‌تی جۆن مه‌کـکه‌ین ده‌گرێته‌وه ڕه‌خنه‌یان له سه‌رۆک گرتبوو.