ڕۆژی هه‌ینی له میانه‌ی وتاره‌گه‌یدا ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕێبه‌ری ڕوحانی ئێران داوای له لایه‌نی ئۆپـۆزیسـیۆنی ناو وڵاته‌که‌ی کرد ته‌واوی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژی هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد به سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامی ڕابگرن.
له به‌رامبه‌ریشـدا لایه‌نی ئۆپـۆزیسـیۆنیش واته لایه‌نگرانی میر حسێن موسه‌وی و مه‌هدی که‌ڕووبی داوایان کردووه خۆپـیشـاندانه‌کان به‌رده‌وام بن.
هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر سه‌عیدی شه‌مس شـاره‌زا و لێـکۆڵه‌ره‌وه‌ی سـیاسی له به‌ریتانیا کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه.