Accessibility links

له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له‌ شـارۆچکه‌ی تازه‌ی نزیـک که‌رکوک 30 که‌س ده‌کوژرێن


پـۆلیس له‌ باکوری عێراق ده‌ڵێت به‌ لانی که‌م 30 که‌س کوژراون له‌ پاش ئه‌و هێرشه‌ خۆکوژیـیه‌ی له‌ نزیـک شـاری که‌رکوک ڕوویداوه‌.

ئاژانسی ده‌نگوباسی ڕویته‌رز گوتوویه‌ ماشـێـنێـکی بارهه‌ڵـگر که‌ بۆمبی تیادا چێنرابوو له‌ نزیـک حوسـه‌ینیه‌که‌وه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و زیاتر 125 که‌سیش له‌م ڕووداوه‌دا بریندارن. نزیکه‌ی 25 خانوبه‌ره‌ی چوارده‌وری ناوچه‌که‌ش وێران‌بوون.

کارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی ده‌ڵێن له‌ نێو کوژراوه‌کاندا ژن و منداڵ هه‌ن و ده‌سته‌ و تاقمه‌ فریاگوزاریـیه‌کانیش له‌ ناو داروپه‌ردوی پاش ته‌قینه‌وه‌که‌ به‌ شوێن قوربانیـیه‌کاندا ده‌گه‌ڕێن.

سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌ یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ شـاری که‌رکوک هه‌ر زوو ڕاپـۆرتی ناردووه‌ به‌ر له‌وه‌ی ژماره‌ی کوژراوه‌کان پـتربـبێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG