سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت سـیسـتمه کهموکوڕهکهی چاودێری دراوی ئه‌مه‌ریکا هۆی سه‌ره‌کی هه‌ره‌سهێنانی دارایی بووه.
له تێبینییه‌کانیدا که له میانه‌ی وتاره‌که‌ی ئه‌مڕۆیدا ڕاگه‌یه‌ندرا به‌ڕێز ئۆباما گوتی پـێشـنیاره‌که‌ی پـێویست ده‌کات چاودێرانی دراوی سه‌رپه‌رشتی تێـکڕای سـیسـتمی دارایی بکه‌ن و نه‌ک به ته‌نها کارمه‌ندان و ئـنسـتـتیوته دراویـیهکاندا.
گوتیشی نه‌بوونی چاودێریـیه‌کی تێر و ته‌سه‌ل که هۆی شـکسـتخواردنی یه‌کێـک له کۆمپانیا دراویـیه باڵاکان بێت ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌وانی دیکه‌ش.
به‌ڕێز ئۆباما گوتی پـێویسـته بانقی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا ده‌سه‌ڵاتێـکی به‌هێزتری هه‌بێت بۆ چاودێریکردنی بانق و کۆمپانیا گه‌وره‌کانی دیکه که زیان به ئابووری ده‌گه‌یه‌نن گه‌ر شـکست بهێنن.
کۆمپانیاکان ڕه‌نگه بـبنه مایه‌ی مه‌ترسـیـیه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر تێـکڕای سـیسـتمی دارایی که پـێویسـت ده‌کات پاره‌ی زیاتر به‌لاوه بنرێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و له دهسـتدانه گه‌ورانه.