ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌ڵێن ئه‌وان مۆڵه‌تی یاسایی‌یان به لایه‌نگرانی میر حسێن موسه‌وی کاندیدی شـکسـتخواردووی سه‌رۆکایه‌تی نه‌داوه ڕۆژی دووشه‌ممه له تاران ڕێـپـێوان سازبکه‌ن.
شـایانی باسه پـێشـتر لایه‌نگرانی میر حسێن موسه‌وی داوایان له خه‌ڵـک کردبوو به‌شـداری له خۆپـیشـاندانێـکی ناڕه‌زایی گه‌وره‌دا بکه‌ن له دژی سه‌رله‌نوێ هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژا. ڕوون نیـیه ئایا ئه‌وان له‌و پـلانه‌یاندا به‌رده‌وام ده‌بن پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی خڕبوونه‌وه‌ی له‌و جۆره‌یان به نایاسایی ناوزه‌دکرد.
میر حسێن موسه‌ویش داوای له لایه‌نگرانی خۆی کرد به شـێوه‌یه‌کی یاسایی و ئاشـتیخوازانه له خۆپـیشـاندانه‌کانیاندا به‌رده‌وام ببن.
له لایه‌کی دیکه‌وه هێزه‌کانی ئاسایشی ئێران زیاتر له 100 که‌سی سه‌ر به لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزیسـیۆن ده‌سـتگیرکردووه.
لای خۆیه‌وه مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژادیش ده‌ڵێت هه‌ڵـبژاردنه‌که ئازاد و ڕه‌وا بووه.