سـاڵح نیـکبهخت ڕۆژنامه‌نووس و پارێزه‌ری مافه‌کانی مرۆڤ له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح لـێدوانه‌کانی میر حسێن موسه‌وی پشـتڕاست ده‌کاته‌وه که تیایدا گوتوویه‌تی سـاخته‌کاری له ده‌نگدانه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران‌دا کراوه، ده‌شڵێت من وه‌کو ڕۆژنامه‌نووس و پارێزه‌ر ڕۆژی ده‌نگدان سه‌ردانی زیاتر له 50 بنکه‌ی ده‌نگدانم کردووه، جگه له باشوری تاران که نزیکه‌ی له‌سه‌دا 50 یان ده‌نگیان بۆ ئهحمهدینهژاد ده‌دا وه‌لێ له هه‌موو به‌شـه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و شـاره خه‌ڵـکی به ڕێژه‌ی له سه‌دا 80 ده‌نگیان بۆ میر حسێن موسه‌وی و مه‌هدی که‌ڕووبی ده‌دا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:38 خوله‌كه.