دکتۆر ڕه‌حیم فه‌رهمه‌ند وته‌بێژی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد له تاران له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی ده‌ڵێت له‌م هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران‌دا به‌ره‌که‌مان پـشـتیوانی له مه‌هدی که‌ڕووبی ده‌کات، چونکه ئه‌و داخوازیـانه‌ی خسـتومانه‌ته به‌رده‌ستی په‌سه‌ندی کردوون و له به‌یانـنامه‌ی ژماره چواریدا ڕایگه‌یاندووه و گوتوویه‌تی من ئه‌وانه جێبه‌جێ ده‌که‌م و هه‌ر که‌سـێکیش ڕێـگربێت ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی ده‌بمه‌وه و بۆ خه‌ڵـکی ئاشـکرا ده‌که‌م. پاشـان دکتۆر ڕه‌حیم ده‌ڵێت مه‌رج نیـیه مه‌هدی که‌ڕووبی بیباته‌وه و یاخود ئه‌و داواکاریـیانه جێبه‌جێ بـبن، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌م ده‌نگدانه وه‌ک ڕیفراندۆمێـک بۆ گه‌لی کورد ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی نیشـانی بدات گه‌لێـکی یه‌کگرتووه و ده‌یه‌وێت مافه‌کانی به‌ده‌ست‌بهێنێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه 8:04 خوله‌كه.