Accessibility links

پۆلیس ده‌ڵێت هێرشبه‌ره‌که‌ی سه‌ر مۆزخانه‌ی هۆلۆکۆستی واشنتن سـپـیـیه‌کی نه‌ژادپه‌رست بووه‌


پـۆلیس ده‌ڵێت ئه‌و پـیاوه‌ به‌ ته‌مه‌نه‌ی له‌ مۆزخانه‌ی هۆلۆکۆستی واشـنتن ته‌قه‌ی کرد که‌سێـکی سپـی نه‌ژادپه‌رستی توندڕه‌و بووه‌ و‌ ڕابردوویه‌کی درێژی له‌ چالاکی دژی سامیـیه‌کاندا هه‌بووه‌.

ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن جێمس ڤۆن برونی ته‌مه‌ن 88 سـاڵ پاش نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه‌ به‌ تفه‌نگێـکه‌وه‌ خۆی کردووه‌ به‌ ناو ئه‌و مۆزخانه‌یه‌ و ته‌قه‌ی له‌ شوێنی پاسه‌وانه‌کان کردووه‌ و پاسه‌وانێـکی به‌ ناوی ستیفن تیرۆنێ جۆنس کوشـتووه‌. پاشـان پاسه‌وانه‌کانی تر لێی‌هاتوونه‌ته‌ ده‌ست و ته‌قه‌یان لێـکردووه‌ و برینداریان کردووه‌.

ئێسـتا جێمس له‌ نه‌خۆشـخانه‌ که‌وتووه‌ و باری ته‌ندروسـتی خراپه‌.

پاسه‌وانه‌ کوژراوه‌که‌ش ته‌مه‌نی 39 سـاڵ بوو و بۆ ماوه‌ی شه‌ش سـاڵ له‌و مۆزخانه‌یه‌دا پاسه‌وانی کردووه‌. بۆ ڕێزنان لێـی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ مۆزخانه‌که‌ داخرا و ئاڵاکان بۆ نیوه‌ داگیران.

سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا کینت کڵاین له‌ واشنتن ڕاپـۆرتی ئاماده‌کردووه‌ و هاوکارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر کوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:42 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG