بۆ جارێـکی تریش هاوپه‌یمانێتی 14 ی سێ، ئه‌وه‌ی سه‌عه‌د ئه‌لحه‌ریری سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات، زۆرترایه‌تی په‌رله‌مانی لوبنانی به‌ده‌سـتهێنایه‌وه، وه جارێـکی تریش حزبوڵڵا و هاوپه‌یمانه‌کانی بوونه‌وه که‌مترایه‌تی.
ڕۆژنامه‌وان ڕامی ئه‌لخوری له ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی سـتاری لوبنانی له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح پـێشـبینی ده‌کات کێشه‌ی سـیاسی له لوبناندا هه‌روا به‌رده‌وام بـ‌بێت و گۆڕانێـکی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت، چونکه ئه‌وانه‌ی له حکومه‌تدان هه‌مان که‌سن و ئۆپـۆزیسـیۆنیش به هه‌مان شـێوه.
به‌ڵێن سـاڵح ڕاپـۆرتی له‌سه‌ر تێبینی‌یه‌کانی ڕامی ئه‌لخوری ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:51 خوله‌كه.