نێراوی ئه‌مه‌ریکا جۆرج میچڵ له ئۆرشه‌لیم قودسه تا پـرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی تاوتوێ بکات.
میچڵ له‌گه‌ڵ ئێهود باراکی وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل و شێمۆن پـێریزی سه‌رۆکی ئیسرائیل له ئه‌مڕۆ سـێشه‌ممه‌دا کۆبۆوه.
ناوبراو به به‌ڕێز پـێرێزی ڕاگه‌یاند هه‌موو که‌سێـک به‌شـداربوو له پـرۆسه‌کانی ئاشـتی پابه‌ندبوونێـکی له ئه‌سـتۆدایه بۆ خولقاندنی هه‌ل‌ومه‌رجێـک بۆ به‌ده‌سـتهێنانی ئه‌نجامێـک بۆ وتووێـژه‌کان.
میچڵ هه‌روه‌ها وتووێـژی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌نجام دا به‌ر له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیران بنیامین ناتانیاهودا کۆبێته‌وه.
ڕێبه‌ره‌که‌ی ئیسرائیل (بنیامین ناتانیاهو) به نیازه وتارێـکی گرنگ له باره‌ی ڕێبازی ئیسرائیله‌وه له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا ڕابگه‌یه‌نێت که بیروبۆچوونی خۆی له‌سه‌ر ئاشـتی و ئاسایش ده‌رده‌بڕێت که هه‌روه‌ها داواکاریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکای له ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی بونیادکردنی نیشته‌جێـیه‌کان له که‌ناری خۆرئاوا ڕه‌تکردۆته‌وه.
بڕیاره له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش میچڵ له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان کۆبێته‌وه به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و لوبنان و سـوریا به‌ڕێ‌بکه‌وێت.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباماش له دوێنێ دووشه‌ممه به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به به‌ڕێز ناتانیاهوه‌وه کرد و کۆشـکی سـپی ڕاگه‌یاندێـکی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه که ده‌ڵێت به‌ڕێز ئۆباما پـرنسـیـپه‌کانی وتاره‌که‌ی له قاهیره بۆ به‌ڕێز ناتانیاهو دووپات‌کرده‌وه که بریتین له پابه‌ندبوونی له‌مه‌ڕ ئاسایشی ئیسرائیل‌دا.