له 4 ی مانگی حه‌وتدا ئه‌مریکایـیه‌کان بۆنه‌ی سـاڵڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌که‌یان ده‌گێڕن و تیایدا گه‌مه‌ی ئاگری و نمایش و هه‌روه‌ها سه‌یران ده‌که‌ن و له‌و ڕۆژه‌شـدا خانه‌واده‌کانی ئه‌مریکایی گۆشت ده‌برژێنن و دۆست و هاوڕێـیانیان بانگێشت ده‌که‌ن. له بۆنه‌ی ئه‌مسـاڵدا باڵوێزخانه‌کانی ئه‌مریکایی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌رفه‌تی بانگێشـتکردنی میوانانی نوێـیان ده‌بێت بۆ به‌شـداریکردنیان له ئاهه‌نگه‌کانی بۆنه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریکادا.
وه‌ک ڕێ شـکاندنی سـیاسه‌تی پـێشـوو، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕێـگه‌ی به باڵوێزخانه‌کانی خۆی داوه داوا له لێـپـرسـراوانی حکومه‌تی ئێرانی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شـداری له ئاهه‌نگه‌کانی بۆنه‌ی 4 ی مانگی ئاینده‌دا بکه‌ن. دوای ئه‌وه‌ی خوێندکارانی ئێرانی له سـاڵی 1979 دا ده‌سـتیان به‌سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکادا له تاران گرت و هه‌روه‌ها بۆ پـتر له 400 ڕۆژ چه‌ند کارمه‌ندێـکی ئه‌مریکایی‌یان به دیل گرت، له‌و ده‌مه‌وه په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ئێران تێـکچووه.
ئه‌م پـێشـنیازه‌ی ئه‌مریکا له‌و باره‌یه‌وه له‌و ده‌مه‌دا دێت که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا وا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه حکومه‌تی ئێران ڕاسـته‌وخۆ به‌شـداری له چه‌ندان مه‌سه‌له‌ی هه‌مه‌جۆردا بکات، له‌وانه پـرۆگرامی ناوه‌کی ئێران.
جێـگری وته‌بێژی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕۆبه‌رت وود گوتی بانگێشـتکردنی دیپـلۆماتانی ئێرانی بۆ به‌شـداریکردنیان له بۆنه‌ی ئاهه‌نگه‌کانی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریکادا ئه‌و کاره به‌شـێـکه له هه‌وڵی ئه‌مریکا بۆ په‌یوه‌ندیـکردنی ڕاسـته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا:
" سـیاسه‌تمان هه‌وڵدانه بۆ بنیادنانی هاوکاری له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئێرانی و هاوڵاتیـیانیدا. باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مریکا و هه‌روه‌ها هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به باشی ڕوونیان کردۆته‌وه که ئه‌مه ئه‌و ڕێبازه‌یه ده‌مانه‌وێت په‌یڕه‌وی بکه‌ین. هه‌روه‌ک ده‌شزانن به دڵنیایی‌یه‌وه ده‌رفه‌تی دیکه‌ش دێته گۆڕێ بۆ هاوکاریکردنمان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، دووباره ئێمه‌ش هێشـتا چاوه‌ڕوانی هاوکارین له لایه‌ن ئێرانه‌وه."
به‌ڕێز وود گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به تایبه‌ت خواسـتیاری گوێبیستی وه‌ڵامێـکی پـۆزێتیڤه له‌مه‌ڕ ئه‌و پـێشـنیازه‌ی ئه‌مریکا پـێشـکه‌ش به ئێرانی کردووه، که سه‌باره‌ته به به‌شـداریکردنی ئه‌مریکا و گرووپی پـێـنج ئه‌ندام و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیا بۆ وتووێژکردنیان له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر پـرۆگرامی ناوه‌کی خۆی. گرووپی پـێنج و ئه‌ڵمانیا له پـێـنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـێـکدێن، ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا و چین و فه‌ره‌نسـا و ڕوسـیا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیا له‌خۆده‌گرێت.
جێـگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕۆبه‌رت وود ده‌ڵێت بانگێشـتکردنی لێـپـرسـراوانی ئێرانی بۆ به‌شـداریکردنیان له ئاهه‌نگه‌کانی بۆنه‌ی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریکا نیشـانه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌وه‌یه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به ئێران به ئاڕاسـته‌یه‌کی نوێ‌دا وا هه‌نگاو ده‌نێت. هه‌روه‌ها ڕۆبه‌رت وود ده‌شڵێت" ئێمه ده‌مانه‌وێت له ڕێی هاوڵاتیـیانی ئێرانی و حکومه‌ته‌که‌یانه‌وه ڕایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بنیادا بنێن، ئه‌مه‌ش ته‌نها یه‌ک ڕێـگه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره."