ئه‌نجامه فه‌رمیـیه‌کانی هه‌ڵـبژاردنی لوبنان ئه‌وه پـشـتڕاست ده‌کاته‌وه هاوپه‌یمانێتی 14 ی سێ له ده‌نگدانه‌که‌ی دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌دا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێناوه.
زیاد بارودی وه‌زیری ناوخۆی لوبنان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند هاوپه‌یمانێتی 14 ی سێی فه‌رمانڕه‌وا 71 کورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌سـتهێناوه و که په‌رله‌مان 128 ئه‌ندام پـێـکدێت.
لایه‌نی ڕکابه‌ری سه‌ره‌کیش که حزبوڵڵای لوبنان سه‌رکردایه‌تی ده‌کات و له لایه‌ن سوریا و ئێرانه‌وه پـشـتیوانی ده‌کرێت 57 ئه‌ندامی ده‌بێت له په‌رله‌مانی لوبناندا.
سه‌عه‌د حه‌ریری سه‌رۆکی زۆرترایه‌تی په‌رله‌مان دوێنێ یه‌کشه‌ممه سه‌رکه‌وتنی هاوپه‌یمانێتیـیه‌که‌ی خۆی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه ڕۆژێـکی گه‌وره‌یه بۆ دیموکراسی له لوبناندا.
نوێنه‌رانی حزبوڵڵا و هاوپه‌یمانه سه‌ره‌کیـیه‌که‌ی له کرسـچیانه‌کانی لوبنان دانیان به سه‌رنه‌که‌وتنی خۆیاندا ناوه.