ڕۆژی شه‌ممه له‌شـکری ئه‌مریکا له عێراق ڕاگه‌یاندنێـکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی کرد به‌وه‌ی یاخیبووان هه‌تا دێت و منداڵ و نه‌وجه‌وانان له هێرشه تێرۆریسـتیـیه‌کانیاندا به‌کارده‌هێنن.
حسێن عه‌لی که‌مال جێـگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت ڕاسته و به‌پـێی هه‌ندێـک زانیاری که له‌م دوایـیانه‌دا پـێمان گه‌یشـتووه قاعیده هه‌وڵ ده‌دات ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی به هه‌رزه‌کاران بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:46 خوله‌كه.