ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاسـتیـیه‌کان له پارێزگای که‌رکوک، ئه‌وه‌ی به لیژنه‌ی یاسای 23 ناسـراون، هه‌ریه‌که‌یان به جیا وه‌ک نوێنه‌رێـکی پـێـکهاته‌ی که‌رکوک ڕاپـۆرتی خۆیان داوه‌ته سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق.
خالید شوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت به‌هۆی ڕێـنهکهوتنی ئه‌ندامانی لیژنه‌که، له دوا کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی په‌رله‌ماندا بڕیار درا هه‌ر ئهندامێـک ڕاپـۆرتی تایبه‌تی خۆی پـێشـکه‌ش بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:08 خوله‌كه.