گۆران ته‌وفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتێـکی ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت به مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشـتیکردنی لیستی کوردسـتانی له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتاندا، ده‌نگۆی خۆئاماده‌کردن بۆ ده‌ست له‌کارکشـانه‌وه له پـۆسـتی جێـگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی، سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیـک له دکتۆر به‌رهه‌م سـاڵح ئاشـکرای کردووه که له‌م هه‌فته‌یه‌دا جێـگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی دکتۆر به‌رهه‌م سـاڵح واز له پـۆسـته‌که‌ی ده‌هێنێت و خۆی یه‌کلایی ده‌کاته‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تی‌کردنی لیستی کوردسـتانی له پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتاندا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:35 خوله‌كه.