له‌شـکری ئه‌مریکا ده‌ڵێت یاخیبووان هه‌تا بێت و زیاتر منداڵان بۆ جێبه‌جێـکردنی هێرشه‌کانیان له دژی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و عێراق به‌کارده‌هێنن.
ڕۆژی شه‌ممه له‌شـکری ئه‌مریکا ڕاگه‌یاندنێـکی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رکرد و تیایدا باسی له به لایه‌نی که‌م پـێنج هێرشی مانگی ڕابردوو کرد که هه‌رزه‌کارانی عێراقی کردوویانه‌ته سه‌ر هێزه‌کان له باکوری عێراق. ده‌شڵێت له چه‌ند هێرشێـکیاندا نارنجۆکیان کرتۆته هێزه‌کانی ئاسایش و له‌وانی دیکه‌شدا ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژیـیان ئه‌نجام‌داوه.
کاربه‌ده‌ســتانی له‌شـکری ئه‌مریکا سه‌رزه‌نشتی تێـوه‌گلانی لاوانیان به‌م هێرشـانه کرد و گوتیان "خستنی ژیانی منداڵان به‌ر مه‌ترسی له‌پـێناو ئه‌نجامدانی کاری تێرۆریستی شـتێـکی قێزه‌وه‌نه." گوتیشـیان بۆیه یاخیبووان منداڵان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌کارده‌هێنن چونکه که‌متر له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه پـشـکنین و چاودێریان بۆ ده‌کرێت.