سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما سه‌ردانی که‌مپی بۆخنواڵدی له ئه‌ڵماینا کرد که نازیـیه‌کان له سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م نزیکه‌ی 56 هه‌زار جوله‌که‌یان تیایدا له‌ناوبردبوو.
به‌ڕێز ئۆباما به هاوه‌ڵی ئه‌نگێڵا مێرکڵی ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانی و ئێل ویسڵی براوه‌ی خه‌ڵاتی نو‌بڵ به پـیاده به گۆڕه‌پانی که‌مپه‌که‌دا ڕه‌تبوون و گوڵیان لێ دانا.
ویسـڵ به‌خۆی له که‌مپی بۆخنواڵد گل‌درابووه‌وه و پاشـان ڕزگار کرابوو.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما پـێشـنیاری کرد سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌ردانی که‌مپی سه‌رده‌می نازیـیه‌کان بکات.
ماوه‌یه‌کی که‌م به‌ر له‌وه‌ی بۆخۆی سه‌ردانی بۆخنواڵد له ئه‌ڵمانیا بدات به په‌یامنێرانی MBC ڕاگه‌یاند پـێویسـته ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌ردانی که‌مپه‌که بکات. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌رده‌وام گومانی له کوشـتنی نزیکه‌ی 6 ملیۆن جوله‌که له سه‌رده‌می نازیـیه‌کاندا ده‌ربڕیوه.