کاربه‌ده‌سـتانی فه‌ره‌نسا چه‌ند تیمێـکی پـسپـۆڕیان پـێـکهێناوه بۆ ئه‌نجامدانی لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی تا بزانن بۆچی ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی هێڵی ئاسـمانی ئێر فرانس که به 228 سه‌رنشینه‌وه له به‌ڕازیله‌وه هه‌سـتابوو که‌وته خوارێ.
کاربه‌ده‌سـتانی ئاژانسی لێـکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به ڕووداوه‌کانی فه‌ره‌نسـا ڕۆژی چوارشه‌ممه به په‌یامنێرانیان گوت ئه‌و تیمانه هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی سـنوقی ڕه‌شی فڕۆکه‌که ده‌ده‌ن تا ئه‌و زانیاریـیانه‌ی تیایدا تۆمارکراوه شیبکه‌نه‌وه ، به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا گوتیان ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دا نین ئه‌و سنوقه له ناو ئاوی ئۆقیانوسی ئه‌تڵه‌سیدا بدۆزرێته‌وه.
سه‌رۆکی ئاژانسه‌که پۆڵ لویس ئه‌رسلانیان گوتی هیچ شـتێـک نیـیه ئاماژه به‌وه بکات فڕۆکه‌که به‌ر له هه‌سـتانی کێشه‌ی هه‌بووبێت.