وه‌زیره‌کانی حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێن ژماره‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی مه‌ده‌نیـیه‌کان له‌و وڵاته‌دا که‌مبۆته‌وه.
وه‌زیره‌کان له دوێنێ یه‌کشه‌ممه گوتیان ڕووداوه‌کانی توندوتیژی له مانگی پـێنجدا کوشـتنی 134 مه‌ده‌نی عێراقی لێـکه‌وتبۆوه که نیوه‌ی ژماره‌ی گیان لهدهسـتدانه له مانگی چواردا. به‌رپـرسـان گوتوویانه که ئه‌وه‌ش نزمترین ژماره‌ی گیان لهدهسـتدانه له‌وه‌ته‌ی ده‌سـتیان به تۆمارکردنیان کردووه.
گوتیشـیان ژماره‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی کارمه‌ندانی پـۆلیس و هه‌روه‌ها سه‌ربازیش نزمبۆته‌وه.
کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا گوتیان ئه‌م نزمبوونه‌وه‌یه نیشـانی ده‌دات میلیشـیاکانی عێراق ناتوانن به به‌رده‌وامی ته‌قینه‌وه ئه‌نجامبده‌ن.
هه‌رچه‌ندێـکه له‌و ده‌مه‌ی ژماره نوێـیه‌که‌ی گیان له‌ده‌سـتدان ڕاپـۆرتکرا، بێژهرێـکی به‌رنامه‌یه‌کی وه‌رزشی عێراقی کوژرا و 2 ڕۆژنامه‌وان له هێرشی جودا دوێنێ یه‌کشه‌ممه برینداربوون. عه‌لا عه‌بدولوه‌هاب له ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لبه‌غدادیـیه بنکه له قاهیره له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک له ژێر ماشـێـنهکهیدا له شـاری موسـڵ گیانی له‌ده‌سـتدا.
له به‌غداش ته‌قینه‌وه‌ی ماشـێـنێـکی بۆمبڕێژکراو بووه هۆی بریندارکردنی کامێراههڵـگرێـکی ته‌له‌فیزیۆنی و هاوکاره‌که‌ی دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌ی چیرۆکێـکیان له گه‌ڕه‌کی ئهعزهمیـیه تۆمارکردبوو. به‌ڵام هیچ که‌سێـک به‌رپـرسـیارێتی له ئه‌نجامدانی ئه‌م کارانه ڕانه‌گه‌یاند.