شه‌وی پـێـنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی ڕێـکه‌وتی 22 ی پـێـنجی سـاڵی 2009 شـمشـاڵ ژه‌نی ناوداری کورد قاله مه‌ڕه بڕیاری دوا ماڵـئاوایی خۆی ده‌دات و به‌ره‌و جیهانی هه‌میشـه نه‌مری بار و بارگه ده‌پـێچـێته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م کۆچه‌ی بکات پـێمانی گوتبوو ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت سه‌ردانم بکه‌ن وه‌رنه داوێنی ناڵه شـکێنه و له‌وێش له نزیـک گه‌وره هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ک دوا ده‌واری خۆی هه‌ڵـده‌دات.
هۆشه‌نگ کامکار له‌سه‌ر ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌ڵێت " قاله مه‌ڕه ئه‌سـتێره‌یه‌کی موزیکی کوردیـیه."
خۆشه‌ویسـتانم تا بڕێـک زیاتر سه‌رنج بده‌ینه سه‌ر ژیان و گوزه‌ران و هونه‌ری ئه‌م که‌ڵه پـیاوه به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی میوانداری هونه‌رمه‌ند برایمی فه‌رشی ده‌کات.
برایم فه‌رشی ده‌ڵێت قاله مه‌ڕه ( مامۆسـتا قادری عه‌بدوڵازاده) له ته‌مه‌نی یازده سـاڵیـیه‌وه ده‌سـتی به شـمشـاڵ ژه‌نین کردووه. پاشـان ده‌ڵێت سـاڵی 1973 بۆ یه‌که‌م جار به مامه قاله ئاشـنا بووم، وه له نزیکه‌وه دیم بۆ ماوه‌ی سێ کاتژمێر شـمشـاڵه‌که‌ی له ده‌م نه‌کرده‌وه و پاشـان له‌گه‌ڵیدا قسه‌م کرد، بۆم ده‌رکه‌وت که‌سـێـکه ته‌واوی بوون و ژیانی شـمشـاڵه‌که‌یه‌تی که ئه‌وه‌ش ئه‌و خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیه‌یه که له هه‌موو هونه‌رمه‌نده‌کانی گه‌وره‌ی دونیادا هه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 13:07 خوله‌كه.