سه‌باره‌ت به لێـدوانه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی سـه‌رۆکی تورکیا عه‌بدوڵڵا گول بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له وڵاته‌که‌یاندا هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر کرمانج گوندی سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له باکوری ئه‌مه‌ریکا کردووه.
دکتۆر کرمانج گوندی ده‌ڵێت ئێمه به‌م لێـدوانانه خۆشـحاڵین، به‌ڵام بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ههڵـوێسـته ده‌بێت تورکیا له یاسـا و ده‌سـتوری وڵاته‌که‌یاندا مافه‌کانی کورد بچهسـپـێنن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:23 خوله‌كه.