به‌رنامه‌ی پانۆرامای ئه‌مڕۆ ته‌رخان ده‌که‌ین بۆ هه‌ندێ قسه‌کردن له‌سه‌ر هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران که بڕیاره ڕۆژی 12 ی شه‌ش بکرێت.
چوار کاندید بژارهن له به‌رده‌م ده‌نگده‌رانی ئێران‌دا، مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێسـتای ئێران، میر حوسه‌ین موسه‌وی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی ئێران، مه‌هدی که‌ڕووبی سه‌رۆکی پـێشـووی مه‌جلیسی شورای ئێرانی و موحسن ڕه‌زایی سه‌رکرده‌ی پـێشـووی سـوپای پاسـدارانی کۆماری ئیسلامی.
هه‌ریه‌ک له‌م چوار کاندیده به‌رنامه‌ی خۆی خسـتۆته ڕوو و ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی سێ کاندیده‌که‌ی تر به‌رامبه‌ر سه‌رۆکی ئێسـتای ئێران گۆڕانه، به تایبه‌تیش هه‌ردوو کاندیدی ڕیفۆرمخواز میر حوسه‌ین موسه‌وی و مه‌هدی که‌ڕووبی.
هه‌رچی موحسن ڕهزاییشه به ئاشـکرایی باس له جیاوازی ڕوانیـنهکانی خۆی ده‌کات له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی نه‌ژادا، وه‌لێ زیاتر جه‌خت له مه‌سه‌له‌ی ئابووری ده‌کاته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 14:51 خوله‌كه.