ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی کۆریای باشور ده‌ڵێت کۆریای باکور موشه‌کێکی مه‌ودای کورتی له که‌ناری خۆرهه‌ڵاتی وڵات ته‌قاندووه و له ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه تاقیکردنه‌وه ناوه‌کیـیه‌که‌ی ئه‌نجامدا ئه‌مه شه‌شه‌مین جاره موشه‌ک تاقی بکاته‌وه.
ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌ی کۆریای باکور به چه‌ند کاتژمێرێـک دوای ئه‌وه دێت که پـیۆنگ‌یانگ به‌ڵێنی دابوو ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بیروژێنێت و توڕه‌ی بکات ئه‌وا ڕێ‌وشـوێنی زیاتر بۆ به‌رگری له‌خۆکردن ده‌گرێته‌به‌ر.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆریای باکور له ڕاگه‌یاندنێـکدا ده‌ڵێت هه‌ر کارێـکی دوژمنکارانه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه له دژی کۆریای باکور پـیاده بکرێت ئه‌وا ده‌بێته مایه‌ی پـوچه‌ڵـکردنه‌وه‌ی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاگربه‌سـتی سـاڵی 1953 ئه‌وه‌ی کۆتایی به جه‌نگی کۆریا هێـنا.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه دوێنێ پـێـنجشه‌ممه به مه‌به‌ستی تاوتوێـکردنی سـزای نوێ له دژی کۆریای باکور به‌هۆی دوایـین تاقیکردنه‌وه‌ی ناوه‌کی له‌و پـێناوه‌دا نوێنه‌رانی پـێـنج ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌میشه‌یی دوێنێ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی داخراویان سـازدا.
سـزا نوێـیه‌که فراوانکردنی ئاسـتی گه‌مارۆی چه‌ک و هه‌روه‌ها دانانی به‌ربه‌سـت له‌سه‌ر یاسـا و ڕێـنمایـیه‌کانی بواری دارایی و بانقی له‌خۆده‌گرێت. هاوکات به‌رپـرسـان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن پـێناچێت بڕیاره‌که له‌و باره‌یه‌وه هه‌تا هه‌فته‌ی ئاینده ده‌ربکرێت.