Accessibility links

عه‌بدوڵڵا گول جارێـکی دیکه‌ باس له‌ پـێویستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له‌ تورکیا ده‌کات


زنار کایه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و تیایدا ده‌ڵێت ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ سه‌رۆکی تورکیا عه‌بدوڵڵا گول له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ قیرغیزسـتان به‌ په‌یامنێرانی گوتووه‌ مه‌سه‌له‌ی کورد کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تورکیا و تا دره‌نگتر چاره‌سه‌ربکرێت ئه‌وا زیاتر گه‌وره‌تر ده‌بێت، دواشی کردووه‌ پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی (ده‌ته‌په‌) و هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ی که‌ له‌ په‌رله‌مانی تورکیادا ئه‌ندامیان هه‌یه‌ به‌شـداری له‌ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه‌دا بکه‌ن.

به‌ڵام پارێزه‌ر سه‌باحه‌دین کۆرکماز له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان کاوه‌ کرمانج ده‌ڵێت عه‌بدوڵڵا گول له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ باش تێـگه‌یشـتووه‌ و ڕوانینی ئه‌رێنی هه‌یه‌، وه‌لێ ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌ گشـتی هیچ پـلانێـکی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه‌ نیـیه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ.

XS
SM
MD
LG