به درێژایی مێژووی ئه‌و شه‌ڕه خوێناویـیانه‌ی عێراقی گرتۆته‌وه ملیۆنه‌ها منداڵی هه‌تیو کردووه و ئافره‌تیشی بێوه‌ژن کردووه، به جۆرێـک له ده‌سـپـێـکی شه‌ڕی ئێران و به دوایدا شه‌ڕی کوه‌یت و پاشـان کۆتاییپـێهاتنی ڕژێمی حزبی به‌عسی عێراقی له سـاڵی 2003 دا چه‌ندین ڕێـکخراو به به‌شـداری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕێژه‌ی بێوه‌ژنانی عێراقی خه‌مڵاند به 2 ملیۆن و 300 هه‌زار بێوه‌ژن، له نێوانیاندا 400 هه‌زاریان ده‌که‌وێته به‌غدای پایته‌ختی عێراق. ڕێژه‌که‌ش له به‌رزبوونه‌وه‌دایه به‌پـێی ئه‌و هه‌وڵه تیرۆریست و خوێناویـیانه‌ی سه‌رتاسه‌ری عێراقی گرتۆته‌وه.
به‌م پـێـیهش ڕاپـۆرته‌کانی ئه‌م ڕێـکخراوانه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن ڕۆژانه 90 بۆ 100 خێزانی عێراقی پـیاویان له ده‌سـتداوه و له به‌رده‌م ژیانێـکی سه‌خت و دهرامهتێـکی که‌مدا ژیانێـکی مهرگهسـاتی ده‌به‌نه سه‌ر.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا یه‌کێـک له‌و بێوه‌ژنانه‌ی که خاوه‌نی 6 منداڵه و گه‌وره‌که‌یان 12 سـاڵه له نزیکه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ کردن، ئه‌ویش فاتمه جه‌باره که هاوسه‌ره‌که‌ی له ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا له یه‌کێـک له بازاڕه‌کانی ناو به‌غدا کوژرا و 6 منداڵی به دوای خۆیدا بۆ فاتمه‌ی ته‌مه‌ن 36 سـاڵ به‌جێـهێشـتووه.
به هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵ و پـڕ له گریانه‌وه ئه‌م بێوه‌ژنه و 6 منداڵه‌که‌ی که له یه‌ک ژووردا ده‌ژین و به قوڕ دروسـتیان کردووه و موڵکی خۆیان نیـیه و به شه‌رمه‌وه خۆی پـێناسـاندین و گوتی:
" چاوه‌ڕێی خودا و ده‌سـتی یارمه‌تی خێرخوازانین و هیچ موچهیهکیشـمان له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بۆ دابین نه‌کراوه، ئه‌م منداڵه بچوکهشم ڕۆژانه ده‌گری و شه‌و تاکو به‌یانی به دیاریه‌وه دهمێنـمهوه، پـێم ده‌ڵێت دایکه باوکم بۆ نه‌هاته‌وه؟، چونکه له‌و ڕۆژه‌وه‌ی باوکیان بهجێیهێشـتن من به درۆوه ژیری ده‌که‌مه‌وه و پـێی ده‌ڵێم چووه نانتان بۆ بهێنێت و ئێـسـتا ده‌گه‌ڕێته‌وه، من چوار مانگه ئه‌م منداڵه‌م به‌م شـێوه‌یه ده‌خه‌وێنم."
له کۆتایی قسه‌کانیدا فاتمه گوتی خۆشم نه‌خۆشم و له نه‌خۆشـخانه پـێـیان گوتووم ده‌بێت نه‌شـته‌رگه‌ری بکه‌یت، ئه‌مه‌ش له ده‌رئه‌نجامی کوژارنی هاوسه‌ره‌که‌م وام لێـهات.
مسته‌فا عه‌لی ته‌مه‌ن 12 سـاڵ که کوڕه گه‌وره‌ی ماڵه‌که‌یه و وازی له خوێندن هێناوه فرمێسـکهکانی دایکی وایکرد ئه‌ویش بێت قسه‌مان بۆ بکات و ئازاره‌کانی خێزانه‌که‌یان باس بکات.
" له‌و کاته‌وه‌ی باوکمان له‌ده‌سـتداوه ژیانێـکی زۆر خراپ ده‌به‌ینه سه‌ر، کاتێـک باوکم خوا لێی خۆشـبێت له ژیاندا بوو حاڵمان زۆر خۆش بوو که له نێوانماندا بوو، به‌ڵام که بهجێیهێشـتین ژیانێـکی سه‌ختی ڕووبه‌ڕوو کردینه‌وه و منیش که کوڕه گه‌وره‌ی ماڵه‌وه‌م وازم له خوێندن هێناوه، به‌ڵام هیچم پـێناکرێت و ئیشـکردن بۆ ته‌مه‌نی من زۆر که‌مه."
پاشـان مسـتهفای بێ باوک له کۆتایی قسه‌کانیدا گوتی ئێسـتا حه‌ماڵی ده‌که‌م له ناو بازاڕی ناوچه‌که‌ماندا و شـتومهکی هاوڵاتیـیان به‌پـێ ده‌به‌مه‌وه به‌رامبه‌ر به شـتێـکی که‌م که به‌شی شیری برا بچووکه‌که‌م ناکات.
شـایانی باسه هه‌زاره‌ها خێزان و منداڵی هه‌تیو له عێراقدا چیرۆکێـکی پـڕ له تراژیدیای خۆی هه‌یه و باسکردن و قسه‌کردن ناتوانێت وێنه‌یه‌کی بچوکی ئه‌م خێزانانه بگوازێته‌وه که چه‌نده به ده‌ست سه‌ختی ژیان و ئازاره‌کانیانه‌وه ده‌ناڵێنن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:45 خوله‌كه.