سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت ئێران هیچ وتووێـژێـکی تر له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌سه‌ڵاتداری جیهان ناکات له باره‌ی به‌رنامه‌ی ناوهکیـیهوه.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕۆژی دووشه‌ممه له تاران به کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانی وت ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌سه‌ڵاتداردا ته‌نها له باره‌ی هاوکاری بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کێشه و گرفته‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یدا دانوسـتاندن ده‌کات.
ئه‌و وتی ئێران له باره‌ی کێشه‌کانی ناوهکیـیهوه له ده‌ره‌وی چوارچێوه‌ی ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌شـداری ناکات.
شه‌ش وڵاتی ده‌سه‌ڵاتداری جیهان دهستهبهندیـیهکیان پـێشـکه‌ش به ئێران کردبوو له به‌رامبه‌ر ڕاگراتنی زاخکردنی یۆرانیۆم.
وڵاتانی ڕۆژئاوا مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئێران پـرۆسه‌ی زاخکردن بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی به‌کاربهێنێت. تارانیش ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی به مه‌به‌ستی ئاشـتیـیانه‌یه.
سه‌رۆک ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وتی ئه‌گه‌ربێت و له مانگی ئاینده ههڵبـبژێردرێتهوه ئه‌وا ئاماده‌یه له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرک له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان باراک ئۆباما مشـتومڕی هه‌بێت.
ئۆباما وتوویه ئه‌و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێران‌دا دیالۆگی هه‌بێت بۆ باوهڕپـێهێنانی که دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی له به‌رژه‌وه‌ندی ئێرانیـیه‌کاندا نیـیه.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له به‌رامبه‌ر ده‌نگوباسه‌کانی تاقیکردنه‌وه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی کۆریای باکوره‌وه وتی ئێران دژ به دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کیـیه و له ڕووی ته‌کنه‌لۆژی ناوه‌کی کۆریای باکور هیچ هاوکاریـیه‌کی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نیـیه.