Accessibility links

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ واده‌ی خۆکاندیدکردن بۆ پـۆسـتی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان کۆتایی‌پـێدێت


به‌رپـرسی ده‌سـته‌ی باڵای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق عه‌لی قادر عوبێد ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25 ی ئایار دوا مۆڵه‌تی خۆکاندیدکردنه‌ بۆ پـۆسـتی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان.

له‌ درێژه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا عه‌لی قادر ئاشـکرای کرد که‌ تاکو ئێسـتا ته‌نیا 5 که‌س داوایان پـێشـکه‌ش کردووه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی پـۆسـتی سه‌رۆکی هه‌رێم و ناوی هه‌ر پـێـنجیانی ڕاگه‌یاند که‌ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ن:
مه‌سـعود بارزانی، سه‌رۆکی ئێسـتای هه‌رێم.
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د.
که‌مال میراوده‌لی.
حوسێن گه‌رمیانی.
سه‌فین شێخ محه‌مه‌د.

عه‌لی قادر عوبێد سه‌رۆکی ده‌سـته‌ی باڵای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان ئه‌وه‌شی دووپات‌کرده‌وه‌ که‌ هه‌موو مه‌رجه‌کانی خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌م پـۆسـته‌ له‌مانه‌ به‌دی کراون و ده‌توانن به‌شـداری له‌ پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بکه‌ن.

شـایانی باسه‌ وا بڕیاره‌ له‌ ڕۆژی 25 ی ته‌موزی داهاتوو پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم و په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان هاوکات له‌ هه‌ر سێ پارێزگای هه‌رێمی کوردسـتان هه‌ولێر و سـلێمانی و دهۆک ئه‌نجام‌بدرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG