کۆمه‌ڵـگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به خێرایی و توڕه‌یی و هه‌روه‌ها به زمانێـکی مه‌حکومـکردن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌ڵامی هه‌واڵی تاقیکردنه‌وه‌ی ناوه‌کی کۆریای باکور و هه‌روه‌ها ته‌قاندنی سێ موشه‌کی مه‌ودا کورتی دایه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما گوتی هه‌واڵی تاقیکردنه‌وه‌ی ناوه‌کی ئه‌مڕۆی کۆریای باکور مه‌سه‌له‌یه‌کی نیگه‌رانی مه‌ترسـیداره و گوتیشی کۆریای باکور به شـێوه‌یه‌کی ڕاسـته‌وخۆ و سه‌رکێشـانه به‌ره‌نگاری کۆمه‌ڵـگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕاده‌وه‌سـتێـت.
هاوکات بان کی مونی سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی ئه‌و له‌مه‌ڕ تاقیکردنه‌وه ناوه‌کیـیه‌که‌ی ئه‌مڕۆی کۆریای باکور ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانه و ده‌شـڵێت ئه‌نجامدانی هه‌ر تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی ناوه‌کی ده‌بێته پـێشـێـلکاریـیه‌کی ڕوون و ڕه‌وانی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی سـاڵی 2006 ، ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی کۆریای باکور له‌م کارانه ده‌کات.
هاوکات لێـپـرسـراوانی کۆریای باشور تاقیکردنه‌وه ناوه‌کیـیه‌که‌ی ئه‌مڕۆی کۆریای باکوریان به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ته‌واو بۆ سه‌ر ئاشـتی و سه‌قامگیری هه‌رێمه‌که ناودێرکرد.
له‌و باره‌یه‌وه لیدۆن کوان گوته‌بێژی سه‌رۆکی کۆریای باشور لی میون باک گوتی وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له میانه‌ی سـازکردنی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت له ده‌رنگانێـکی ئه‌مڕۆدا له‌و پـێـناوه‌دا کۆریای باشور پـێـکه‌وه کار له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ژاپـۆن و چین و ڕووسیادا ده‌کات.