به‌پـێی هه‌واڵه‌کان کۆبوونه‌وه‌کانی نێوان لیژنه‌ی به‌دواداچوونی ڕاسـتیـیه‌کان له که‌رکوک له‌گه‌ڵ پـێـکهات و لایه‌نه‌کانی ئه‌و پارێزگایه‌دا هیچ به‌رئه‌نجامێـکی نه‌بووه.
له‌و باره‌یه‌وه خالید شـوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت لایه‌نی عه‌ره‌بی به پله‌ی یه‌که‌م ڕێـگر بووه له به‌رامبه‌ر جێبه‌جێـکردنی بڕگه‌کانی لیژنه‌ی ماده‌ی 23. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ربێت و لێژنه‌که له کاره‌که‌یدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بێت ئه‌وا هۆی سه‌ره‌کی پـێـکهاته‌ی عه‌ره‌بیـیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:24 خوله‌كه.