Accessibility links

هێزه‌کانی پاکسـتان شه‌ڕی تاڵیبانه‌کان ده‌که‌ن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شـاری سه‌ره‌کی دۆڵی سوات


هێزه‌کانی ئاسایشی پاکسـتانی له‌ ناو شـاری سه‌ره‌کی دۆڵی سـواتدا خیابان به‌ خیابان ده‌ڕۆن که‌ وه‌کو له‌شـکر باسی لێوه‌ ده‌کات شه‌ڕه‌که‌ تونده‌.

له‌شـکر له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌ره‌و مینگۆرا له‌شـکرکێشی کردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی هێرش‌بردنه‌ سه‌ر یاخیبووه‌کانی تاڵیبانه‌کان له‌ شـارێـکی 20 هه‌زار که‌سیدا.

گوته‌بێژی له‌شـکر ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌سار عه‌باس وتی کرداری وه‌رگرتنه‌وه‌ی شـاره‌که‌ به‌ داخه‌وه‌ هێواش ده‌بێت و مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ تاڵیبانه‌کان له‌وانه‌یه‌ هاوڵاتیـیانی سـڤیل وه‌کو په‌رژینی مرۆڤیـیانه‌ به‌کاربهێنن.

له‌شـکر تا ئێسـتا ڕایگه‌یاندووه‌ له‌ کوشـتنی 17 له‌ میلیشـیاکان له‌ نێوانیان فه‌رمانده‌یه‌کی باڵا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG