هه‌موومان ده‌توانین ڕه‌نگ به‌کاربهێنین، به‌ڵام که‌مێـک له ئێمه ده‌توانن گیان بکه‌ن به به‌ریدا. هه‌موومان ده‌توانین فڵچه بگرین به ده‌ستمانه‌وه، به‌ڵام که‌من ئه‌وانه‌ی داهێنه‌رانه فڵچه به‌کارده‌هێنن و ڕه‌نگی پـێ ده‌هێنـنه ده‌نگ.
لانه سیروان یه‌کێـکه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی به به‌هره‌یه‌کی گۆشـکراوی هونهریـیهوه له‌م بواره‌دایه، له‌گه‌ڵ که‌می تهمهنیشـیدا به‌ڵام وه‌ک هاوڕێــیهکم پـێی گوتم تابلۆکانی جێی سه‌رنجی بینهرانێتی له پـێشـانگاکاندا.
پـێده‌چێت لای ئه‌م هونه‌رمه‌نده شـێوهکاره هارمۆنیـیهتی ڕه‌نگ گرنگیـیه‌کی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت.
هونه‌رمه‌ند لانه سیروان به‌شـداری له ژماره‌یه‌ک پـێشـانگای هاوبه‌شـدا کردووه، له‌وانه:
پـێشانگای هاوبەشى شێوەکارى بەبۆنەى جەژنى نەورۆز ساڵى 2008.
پـێشانگای هاوبەش بەبۆنەى یادى دامەزراندنى 19 ساڵەى یەکێتى ژنانى کوردستان.
پـێشانگاى هاوبەش بەبۆنەى یادى کیمیابارانى هەڵه‌بجە.
پـێشانگاى هاوبەشى هونەرى شێوەکارى لە سلێمانى.
پـێشانگاى هاوبەشى یەکێتى ژنانى کوردستان بەبۆنەى ڕۆژى جیهانی ژنان.
کارێـکى بوستر بەبونەى سەرى ساڵى تازە ساڵى 2008.
هه‌روه‌ها به کارێـکى هونەرى بەشدارى لە کتێبێـکدا کردووه له ساڵى 2008 .
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:39 خوله‌كه.
سێ تابلۆی لانه سیروان نوری:
|