له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئێران موشه‌کێـکی مه‌ودا درێژی تاقیکرده‌وه که مه‌زه‌نده ده‌کرێت بگاته ئیسرائیل و بنکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها چه‌ند وڵاتێـکی ئه‌وروپاییش.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ مارک کاتز پـرفیسـۆری زانسـته سـیاسیـیه‌کان له زانکۆی جۆرج مه‌یسنی ویلایه‌تی ڤێرجینیا کردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر ئاماده‌کردووه.
مارک کاتز ده‌ڵێت من له‌و بڕوایه‌دام ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه به مه‌به‌ستی سـیاسی ناوخۆی ئێران‌دا کراوه تا یارمه‌تی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بدات له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی ئێران‌دا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:13 خوله‌كه.