له‌شـکری پاکسـتانی ده‌ڵێت هێزه‌کانیان له‌سه‌ر جاده‌کانی شـارۆچکه‌ی سه‌ره‌کی دۆڵی سـوات له‌گه‌ڵ میلیشـیاکاندا وان له شه‌ڕ و پـێـکداداندا.
له‌و باره‌یه‌وه گوته‌بێژی له‌شـکری پاکسـتانی عه‌تار عه‌باس ئه‌مڕۆ شه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت سـوپای پاکسـتانی چوونه‌ته نێو شـارۆچکه‌ی مینگۆرا و له هه‌وڵی کۆنتڕۆڵـکردنی ئه‌و شـارۆچکه‌یه‌دان و تا له ده‌سـتی چه‌کدارانی تاڵیبانی بسـه‌ندنه‌وه، ئه‌وانه‌ی ده‌سـتیان به‌سه‌ر ئه‌م شـارۆچکه‌یه‌دا گرتووه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه وا بۆ چه‌ند ڕۆژێـکه سه‌ربازانی پاکسـتانی به‌ره‌و ئه‌م شـارۆچکه‌یه پـێشـڕه‌وی ده‌که‌ن، هاوکات به هه‌زاران له دانیشتوانه‌که‌ی له‌به‌ر مه‌ترسی چڕبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و پـێـکدادان له‌م شارۆچکه‌یه‌دا هه‌ر بۆیه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ماڵ و حاڵیان به‌جێـهێشـتووه و شـارۆچکه‌ی مه‌نگۆرایان به‌جێهێشت.
له لایه‌کی تره‌وه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت کرده‌ی له‌شـکری پاکسـتان له هه‌رێمی باکوری خۆرئاوای وڵات گه‌وره‌ترین ئاواره‌بوونی هاوڵاتیـیانی ناوچه‌که‌ی لێـکه‌وتۆته‌وه و جیهان له ماوه‌ی 20 سـاڵی ڕابردوودا ئاواره‌بوونی به‌م ئه‌ندازه‌یه له ڕووی قاوه‌ره‌وه به‌خۆوه نه‌بینیوه.
هه‌روه‌ها دوێنی مارت مۆگوانیای ڕێـکخه‌ری کاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی به‌هۆی هه‌ڵـمه‌تی له‌شـکری پاکسـتانی له دژی چه‌کدارانی تاڵیبان نزیکه‌ی 2 ملیۆن هاوڵاتی ئاواره و په‌ڕیوه‌ی ماڵه‌کانیان بوون.