حسێن عه‌لی که‌مال جێـگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق بۆ کاروباری هه‌واڵـگری له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت زیادبوونی ته‌قینه‌وه و کاری خۆکوژی له عێراقدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆیه‌ک، له‌وانه ناکۆکی له نێوان چه‌ند لایه‌نێـکی سـیاسی له وڵاته‌که‌دا، جێـگیرنه‌بوونی مه‌سه‌له‌ی ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی، نه‌بوونی متمانه له نێوان حکومه‌تی عێراق و چه‌ند لایه‌نێـکی سیاسی، کاریگه‌ری چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی وڵاتانی ناوچه‌که به‌سه‌ر باری ئاسایشی عێراقدا، قاعیده‌ش ده‌یه‌وێت خۆی به لایه‌نێـکی کاریگه‌ر له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراقدا نیشـان بدات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:51 خوله‌كه.