جۆ بایدنی جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ میشـێل سوله‌یمانی سه‌رۆکی لوبناندا کۆبۆوه له میانه‌ی گه‌شـتێـکی کورتخایه‌ندا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه بۆ لوبنان بۆ نیشـاندانی پـشـتگیری بۆ حکومه‌ته‌که‌ی پـشـتیوانکراو له لایه‌ن خۆرئاواوه به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانیدا.
بایدن به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی که‌وا ئه‌م سه‌ردانه‌ی بۆ پشـتیوانی هیچ پارتیـیه‌ک نه‌کردووه و داوای له لوبنانیـیه‌کان کرد که ئاشتی هه‌ڵـبژێرن.
بڕیاره بایدن هه‌روه‌ها وتارێـک له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری لوبنان ئه‌لیاس ئه‌لموڕ ڕابگه‌یه‌نێت سه‌باره‌ت به یارمه‌تیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ له‌شـکری لوبناندا گه‌شـته‌که‌ی هاتووه له کاتێـکدا لوبنان خۆیان بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی 7 ی مانگی شه‌ش ئاماده ده‌که‌ن، که ڕه‌نگه کۆمه‌ڵه‌ی حزبۆڵڵای شیعه‌کان به‌هێزتر بکات.
به‌ر له سه‌ردانه‌که‌ی بایدن حزبوڵڵا تاوانباری کرد به هه‌وڵدان بۆ ده‌سـتێوه‌ردان له کاروباری لوبنان له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه‌کانی سه‌ر به خۆرئاوا.