سیناتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا یاسای خه‌رجی شه‌ڕیان به بڕی 91 ملیار دۆلار په‌سه‌ندکردووه بۆ ئۆپه‌راسـیۆنه‌کان له ئه‌فغانسـتان و عێراق، به‌ڵام خه‌رجی بۆ داخسـتنی زیندانی گوانتانامۆ به‌ی‌یان ڕه‌تکردۆته‌وه.
سـیناتۆره‌کان دره‌نگانێـکی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه یاساکه‌یان په‌سه‌ندکرد به 86 ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر 3 ده‌نگی نه‌خێر. به‌شـێـک له‌و پاره‌یه‌ش بۆ زیادکردنی ئاسـتی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ئه‌فغانسـتان ته‌رخان ده‌کرێت، که ئه‌مه‌ش له سه‌روو لیسـتی کارنامه‌ی سه‌رۆک باراک ئۆبامایه. به‌ڵام ڕه‌تکردنه‌وه‌ی خه‌رجی بۆ گوانتانامۆ به‌ی له‌وانه‌یه گرفت له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما دروسـتبکات، که ئه‌و به‌ڵێنی داوه ئه‌م گرتووخانه‌یه له سه‌ره‌تاکانی سـاڵی داهاتوودا دابخات.
ئه‌م قانونه‌ی ئه‌نجومه‌نی سینات پـێویسته ئێسـتا بخرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ر له‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی کۆشـکی سـپـی بکرێت بۆ په‌سه‌ندکردنی.
جێی گوتنیشه ئه‌م یاسایه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داواکاری سه‌رۆک ئۆباما به بڕی 80 ملیۆن دۆلار بۆ داخسـتنی ده‌زگای گوانتانامۆ به‌ی به لاوه ناوه.