ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما له کۆشـکی سـپـی له واشـنتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو کۆبۆوه، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی تاوتوێـکردنی چه‌ندین بابه‌تی نێوانیان، له‌وانه کێشه‌ی عه‌ره‌ب- ئیسرائیل و هه‌روه‌ها به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی ئێران.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و لێـکۆڵه‌ره‌وه ئه‌حمه‌دی ئه‌سـکه‌نده‌ری کردووه.
ئه‌حمه‌دی ئه‌سـکه‌نده‌ری ده‌ڵێت ناتانیاهو سه‌رۆک کۆمارێـکی له ئێران‌دا پـێباشه توندڕهوبێت، ئه‌ویش تاکو حکومه‌ته توندڕه‌وه‌که‌ی باشتر کاره‌کانی خۆی له ئیسرائیل‌دا بۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:41 خوله‌كه.