Accessibility links

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان داوایه‌کی به‌ په‌له‌ بۆ کۆمه‌ککردنی ئاواره‌کانی پاکسـتان ڕاده‌گه‌یه‌نێت


نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت بۆ دابینکردنی کۆمه‌کی مرۆیی بۆ نزیکه‌ی 2 ملیۆن هاوڵاتی پاکسـتانی ئه‌وانه‌ی به‌ هۆی کرده‌ی له‌شـکری له‌ دژی چه‌کدارانی تاڵیبان ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ربوون، بۆ ئه‌وه‌ مه‌به‌سته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان پـێویسـتی به‌ بڕی 454 ملیۆن دۆلاری دیکه‌ هه‌یه‌.

ڕاگه‌یاندنی داواکاری کۆمه‌کی دارایی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ بڵاوکرایه‌وه‌ داوای کۆمه‌ک و پـشـتگیری کۆمه‌ڵـگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی و کۆمه‌کی ئه‌و پاکسـتانیـیه‌ سڤیلیانه‌ بکرێن ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر مه‌ترسی شه‌ڕ و پـێـکدادانی ناوچه‌کانی باکوری خۆرئاوای پاکسـتان له‌ ماڵ و حاڵیان هه‌ڵـهاتوون.

له‌ به‌یانـنامه‌که‌دا مارتن مۆگوانای بریکاری ڕێـکخه‌ری کاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان گوتی ئاست و ئه‌ندازه‌ی ئاواره‌بوونی هاوڵاتیـیانی پاکسـتانی ئێجگار له‌ ڕاده‌ به‌ده‌ره‌ له‌ ڕووی قه‌واره‌ و خێرایی‌یه‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ ئازار و ناڕه‌حه‌تیـیه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ری خولـقاندووه‌.

هه‌روه‌ها به‌ڕێز مۆگوانای گوتیشی له‌ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ و نیوی ڕابردوودا به‌رزترین ڕێژه‌ی ئاواره‌بوونی خه‌ڵـکانی پاکسـتان به‌دی‌کراوه‌ ئه‌وه‌ی ڕێـکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ پـتر له‌ ماوه‌ی 20 سـاڵی ڕابردوودا له‌ هیچ کونجێـکی جیهان به‌م ئه‌ندازه‌یه‌ به‌دی نه‌کردووه‌، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ئه‌مه‌ گه‌ره‌ترین ئاواره‌بوونه‌ له‌ ڕووی قه‌واره‌وه‌ له‌ مێژووی پاکسـتاندا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG