سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما له میانه‌ی وتارێـکدا که ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له واشـنتن پـێشـکه‌شی ده‌کات باس له ڕێبازه‌کانی ئاسایشی نیشـتیمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی ده‌کات له کاتێـکدا که ده‌یه‌وێت ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ڕه‌خنانه بـبێته‌وه که له لایه‌ن ئه‌ندامانی پارتی کۆماری و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی خۆی ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
ئه‌م وتاره‌ی به‌ڕێز ئۆباما له ڕۆژێـک پاش ئه‌و دانیشـتنه دێت که ئه‌نجومه‌نی سیناتی زۆرینه‌ی دیموکراته‌کان به‌ڕێوه‌یان برد و له ئاکامدا به ڕێژه‌ی 90 به‌رامبه‌ر به 6 ده‌نگ داواکاریـیه‌که‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما بۆ دابینکردنی 80 ملیۆن دۆلار بۆ پـلانی داخسـتنی به‌ندیخانه‌ی گوانتانامۆ به‌ی له کوبا که به ناوه‌ندی ده‌سـتگیرکردنی گومان‌لێـکراوانی تێرۆریستان داده‌نرێت ده‌نگیان دابوو.
سیناتۆره دیموکراته‌کانی که له دژی داواکه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما ده‌نگیان داوه ده‌ڵێن به‌ڕێز ئۆباما تاکو ئێسـتا بڕیاری نه‌داوه که‌وا چی له‌و 240 به‌ندکراوه‌ی ناو ئه‌و زیندانخانه‌یه ده‌کات.
ئه‌م هه‌ڵـوێسـته‌ی ئه‌نجومه‌نی سـیناتیش هاوشـێوه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌یه که ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له هه‌فته‌ی ڕابردوودا پـێی هه‌سـتان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای دابینکردنی بوجه بۆ شه‌ڕ.
له لایه‌کی دیکه‌ش سه‌رۆک ڕووبه‌ڕووی هێرشی کۆماریـیه‌کان ده‌بێته‌وه و پـێی ده‌ڵێن ئه‌و به داخسـتنی گوانتانامۆ به‌ی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندکراوانه بۆ ناو خاکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خه‌ڵـکی ئه‌مه‌ریکا دووچاری مه‌ترسی ده‌کاته‌وه.