وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هێله‌ری کلنتن ڕایگه‌یاند که‌وا وڵاته‌که‌ی 110 ملیۆن دۆلاری ته‌رخان کردووه بۆ پـێشـکه‌شـکردنی کۆمه‌کی نوێی مرۆیی به پاکسـتان تا یارمه‌تی ئه‌و که‌سـانه بدرێت که به‌هۆی شه‌ڕه‌کانه‌وه ئاواره‌بوون که مه‌زه‌نده دکرێت دوو ملیۆن بن.
خانم هێله‌ری ڕۆژی سێشه‌ممه له کۆشـکی سـپی گوتی ئه‌و پاره‌یه ده‌ڕوات بۆ ئه‌و هه‌وڵه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یانه‌ی که ده‌درێن بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و که‌سـانه‌ی له ماڵ‌وحاڵی خۆیان له دۆڵی سـوات هه‌ڵـهاتوون، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی که له‌وێ هێزه‌کانی پاکسـتان له شه‌ڕێـکی سه‌ختدان له دژی میلیشـیاکانی تاڵیبان.
خانم هێله‌ری له درێژه‌ی لـێـدوانه‌که‌یدا گوتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما هیواداره ئه‌و خه‌ڵـکه ئاواره‌یه به خواستی خۆیان به زووترین کات و به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ‌وحاڵیان. هه‌روه‌ها گوتیشی شـکستهێنان به تاڵیبان و قاعیده نه‌ک هه‌ر ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی پاکسـتان و ناوچه‌که‌یه به‌ڵـکو هه‌روه‌ها له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکاشه.
گوتیشی ئه‌و بڕه پاره‌یه به چه‌ندین ڕێـگه سه‌رف ده‌کرێت، له‌وانه بۆ دابینکردنی پـێداویسـتی فریاگوزاری و دامه‌زراندنی ڕادیۆی FM و جه‌نه‌ره‌یته‌ری ئه‌لیکتریک و هه‌روه‌ها بۆ گڕێنی گه‌نم و دانه‌وێـڵه هه‌ر له ناوچه‌که خۆیدا.