کۆبوونه‌وه‌ی سـاڵانه‌ی ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له جنێڤ ده‌سـتـیـپـێکرد و ڤایرۆسی نوێی H1N1 ی ئه‌نفلۆنزای به‌راز ده‌بێته بابه‌تی سه‌ره‌کی وتووێـژه‌کانیان. کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی گشـتی ده‌یانه‌وێت باس له به‌رهه‌مهێنانی ڤاکسینێـک بکه‌ن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که.
ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی ده‌ڵێت تا ئێسـتا 8480 حاڵه‌تی نه‌خۆشـیـیه‌که له 39 وڵات‌دا ڕاگه‌یه‌ندراوه.
کاربه‌ده‌سـتانی ژاپـۆن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایانگه‌یاند ئه‌وان 92 حاڵه‌تی ئه‌نفلۆنزای به‌رازیان پـشـتڕاستکردووه. زۆربه‌ی تووشـبووانی ژاپـۆنی خوێندکاری دوا ناوه‌ندی و زانکۆکانن له هه‌رێمی ئۆسـاکا و هایۆگۆ.
له نیویۆرکیش کاربه‌دسـتانی ته‌ندروسـتی ڕایانگه‌یاند له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه که‌سێـک به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشـیـیه گیانی له‌ده‌سـتداوه، ئه‌ویش جێـگری به‌ڕێوه‌به‌ری خوێـندنگایه‌ک بوو که له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه له نه‌خۆشـخانه بوو، وه به‌مه‌ش ژماره‌ی قوربانیـیان له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌هۆی ئه‌نفلۆنزای به‌رازه‌وه گه‌یشـته 6 که‌س.
کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی له وڵاتی شـیلیش یه‌که‌م دوو حاڵه‌تی ڤایرۆسه‌که‌یان له وڵاته‌که‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند.