برایه‌کی حامید کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له هێرشێـک ڕزگاری بووه که کرابووه سه‌ر کاروانی ماشـێنه‌کانی و یه‌کێـک له پاسه‌وانه‌کانی تیادا کوژرا.
ئه‌حمه‌د والی کارزایی ده‌ڵێت له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتانه‌وه به‌ڕێوه‌بووه بۆ کابوڵ کاتێـک ئه‌و هێرشه‌ی کراوه‌ته‌سه‌ر.
تا ئێسـتا ئاشـکرا نیـیه کێ ئه‌و هێرشه‌ی کردووه، به‌ڵام وڵاته‌که که‌وتۆته نێو هه‌روا دێت و زیادبوونی یاخیبوونی تاڵیبانه‌کانه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش توندڕه‌وان هێرشـیان کردۆته سه‌ر بنکه‌یه‌کی پـۆلیس و 6 ئه‌فسه‌ری پـۆلیسـیان کوشـتووه له هه‌رێمی هێلمه‌ندی باشوری ئه‌فغانسـتان.