سه‌رهه‌ڵـداوه‌کانی تامیلی سریلانکا ده‌ڵێن بڕیاریان داوه چه‌که‌کانیان بێ‌ده‌نگ بکه‌ن پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌ت له ناوچه‌یه‌کی بچوکدا له باکوری وڵاته‌که‌دا گه‌مارۆیان داون.
له به‌یانـنامه‌یه‌کدا که له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی تامیل نێت بڵاوبۆته‌وه سه‌رۆکی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یان ده‌ڵێت شه‌ڕه‌که به کۆتایـیه‌کی تاڵ گه‌یشـتووه.
سیلڤاراسا پاسامانسا ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵـداوه‌کان بڕیاریان داوه شـه‌ڕ ڕابگرن بۆ نه‌هێشـتنی دوا بیانوی حکومه‌ت بۆ کوشـتنی هاوڵاتیـیانی تامیل.
سه‌رۆکی سریلانکا ماهایندا ڕاجاپاکسا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه پاش ئه‌وه‌ی له سه‌ردانێـکی بۆ ئوردن گه‌ڕایه‌وه گوتی له‌شـکری وڵاته‌که‌ی توانی پاش چاره‌که سه‌ده‌یه‌ک له شه‌ڕکردن شـکست به سه‌رهه‌ڵـداوه‌کان بهێنێت.
حکومه‌ت سریلانکا ده‌ڵێت زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له ناوچه‌ی شه‌ڕه‌کاندا گیریان خواردبوو هه‌ڵـهاتوون،. ده‌شـڵێن هه‌ر له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه نزیکه‌ی 51 هه‌زار که‌س ناوچه‌که‌یان جێـهێشـتووه.