ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێبه‌ری حزبی ئیعتیمادی میلـلی و کاندید بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئێران مه‌هدی که‌ڕوبی سه‌ردانی زانکۆی "ڕازی" ی شـاری کرمشـانی کرد و له‌وێ بۆ مامۆسـتایان و خوێندکاران قسه‌ی کرد.
خوێندکارانیش له لایه‌ن خۆیانه‌وه چه‌ندین دروشـمیان به‌رز کردبۆوه که تیایدا داواکانی خۆیان خسـتبۆوه ڕوو.
جێی ئاماژه‌پـێـکردنه مه‌هدی که‌ڕوبی سـاڵی 1937 له شـاری "عه‌لیگوده‌رز" ی ئوســتانی لوڕسـتان له‌دایکبووه، به‌ڵام له مێژه‌وه دانیشـتووی تارانی پایته‌خته و له‌وێ زانکۆی ئیلاهیـیاتی ته‌واوکردووه. دوو جار پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی گرتۆته ده‌ست (1989 تا 1992 و2000 تا 2004). به که‌سـێـکی ڕیفۆرمخواز ناوده‌برێت و جارجار له لێدوانه‌کانیدا باس له ئازادی ئاینی و گه‌یشتنی نه‌ته‌وه‌کان به مافه‌کانیان و زیادکردنی ده‌سه‌ڵاتی ئوسـتانهکان ده‌کات.
سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی بۆ کرماشـان هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بیلال مورادوه‌یسی ئه‌ندامی حزبی ئه‌دواری ته‌حكیمی وه‌حده‌ت شـاخهی كرماشـان كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:23 خوله‌كه.
چه‌ند وێنه‌یه‌کی خوێندکارانی زانکۆی ڕازی له ده‌می سه‌ردانه‌که‌ی مه‌هدی که‌ڕوبی
خوێندکارانی زانکۆی ڕازی