ڕۆژی یه‌کشه‌ممه نانسی پـلۆسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به سه‌ردانێـکی پـێشـتر ڕانه‌گه‌یندراو گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق.
له‌گه‌ڵ گهیشـتنیدا له لایه‌ن هاوتا عێراقیـیهکهیهوه ئه‌یاد سـامه‌ڕائی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به گه‌رمی پـێشـوازی لێـکرا و پاشـان کۆبوونه‌وه‌کان ده‌سـتیپـێـکرد.
له‌و باره‌یه‌وه گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:20 خوله‌كه.