دوو که‌سـایه‌تی ڕیفۆرمخوازی ئێران به فه‌رمی خۆیان بۆ پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئێران ناونووسکرد بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد که ئه‌ویش خۆی بۆ گه‌ڕی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تی کاندیدکردووه.
هه‌ردوو ڕێفۆرمخواز میر حوسه‌ین موسه‌وی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـوو و مه‌هدی که‌ڕوبی سه‌رۆکی پـێشـووی په‌رله‌مان ڕۆژی شه‌ممه له‌و ده‌مه‌ی ناوی خۆیان بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی 12 ی مانگی شه‌ش تۆمارده‌کرد ڕه‌خنه‌یان له سه‌رۆکی ئێسـتای وڵاته‌که‌یان گرت.
هه‌ردووکیان ڕایانگه‌یاند که‌وا ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ئێران به جیهانی ده‌ره‌وه چاکبکه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چوار سـاڵی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا تیکچووه.
پـێشـبینی ده‌کرێت میر حوسه‌ین موسه‌وی ڕکابه‌ری سه‌ره‌کی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بێت.
شـایانی باسه ڕۆژی هه‌ینی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد خۆی بۆ گه‌ڕێـکی دیکه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کاندیدکرد دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی موحسن ڕه‌زایی کۆنه‌پارێز و فه‌رمانده‌ی پـێشـووی پاسـداران خۆی بۆ هه‌مان پـۆست تۆمارکرد.