Accessibility links

هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی هه‌رێمی کوردسـتان


هه‌ر وه‌ک ده‌زانن له‌ 25 ی مانگی حه‌وت هه‌رسێ پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆکی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، که‌ له‌ لایه‌ن چاودێرانه‌وه‌ وا له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت ئه‌مه‌ تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌زموونی ئه‌م هه‌رێمه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پـرۆسه‌ی دیموکراسی، وه‌ ئه‌وه‌ی که‌ چه‌نده‌ پـرنسیبه‌کانی دیموکراسی ڕیشه‌یان له‌و هه‌رێمه‌ داکوتاوه‌.

بێجگه‌ له‌ هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌روه‌ها هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیش له‌ هه‌مان ڕۆژ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ته‌رخان کرد‌ و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که‌ بوون:
عه‌لی قادر، سه‌رۆکی کۆمسـیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان.
خدر دملی، شـیکه‌ره‌وه‌ و ڕۆژنامه‌وان له‌ دهۆک.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 48:14 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG