بڕیاره ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له کالیفۆرنیا کۆڕێـک له ژێر ناونیشـانی " مافه‌کانی مرۆڤ و په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ئێران" سـازبکرێت.
له‌و باره‌یه‌وه دکتۆر که‌مال ئارتین چالاکی بواری ڕامیاری و مافه‌کانی مرۆڤ له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت ئه‌م کۆڕه تایبه‌ت بۆ ئه‌مریکایـیه‌کان سـازده‌کرێت و به زمانی ئینگلیزی ده‌بێت، به‌ڵام هه‌موو که‌سێـک ده‌توانێت به‌شـداری تیادا بکات. پاشـان ده‌ڵێت مه‌به‌ست له‌م کۆڕه ئه‌وه‌یه که به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک باراک ئۆباما بـڵێن مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران‌دا پـشـت‌گوێ نه‌خه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:43 خوله‌كه.