سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی باراک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا و ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان ڕووبه‌ڕووی یه‌ک دوژمن بوونه‌ته‌وه ئه‌ویش ئه‌لقاعیده له‌گه‌ڵ ئه‌و توندڕه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان. گوتیشی هه‌رسێ وڵات کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شـکست به‌و دوژمنه بهێنن.
به‌ڕێز ئۆباما ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزایی و سه‌رۆکی پاکسـتانی عاسف عه‌لی زه‌رداری له کۆشـکی سـپی کۆبۆوه. سه‌رۆک ئۆباما گوتی کۆبوونه‌وه‌کانی نێوانیان ئه‌نجامی زۆر باشـی لێـکه‌وتۆته‌وه. هه‌روه‌ها په‌سـنی ئه‌و هاوکاریـیه‌ی ئێسـتای نێوان پاکسـتان و ئه‌فغانسـتان دا.
به‌ڕێز ئۆباما له میانه‌ی تێبینییه‌کانی بۆ ڕۆژنامه‌وانان گوتیشی شـکستهێنان به توندڕه‌وان پـێویسـتی به بهرهوپـێـشبردن و گه‌شه‌دانی ناوچه‌که هه‌یه له‌گه‌ڵ هاوکاریکردنی له‌شـکریدا. به‌ڵـێنیشی دا ئه‌مه‌ریکا پـشـتیوانی ئه‌فغانسـتان بکات له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی گشتی داهاتوودا، هه‌روه‌ها یارمه‌تی پاکسـتانیش بدات له دروسـتکردنی خوێندنگه و نه‌خۆشـخانه و ڕێـگاوبانهکاندا.