مه‌ده‌نیـیه‌کان له پاکسـتان هه‌وڵی قوتاربوون له شه‌ڕ له دۆڵی ســوات ده‌ده‌ن، له کاتێـکدا هێزه‌کانی حکومه‌ت هه‌ڵمه‌ته‌کانیان دژ به میلیشـیاکانی تالیبان چڕتر کردۆته‌وه دوای شـکسـتهێنانی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاشـتی له هه‌رێمه‌که‌دا.
هه‌لیـکۆپـته‌ر و فڕۆکه‌کانی له‌شـکر له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه بۆمبـبارانی بنکه‌ی تالیبانیان کردووه.
ده‌سه‌ڵاتداران به شـێوه‌یه‌کی کاتی به‌ربه‌سـته‌کانی قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆیان له هه‌رێمه‌که‌دا ئاسـایی کرده‌وه، له کاتێـکدا کاربه‌ده‌سـتانی هه‌رێمی خۆیان بۆ ده‌ربازبوونی ده‌یه‌ها هه‌زار ئاواره‌ی مه‌ده‌نی له ناوچه‌که ئاماده‌کردبوو.
وته‌بێژی سـۆفی محه‌مه‌دی مه‌لای ڕادیکاڵی موسـڵمانان که یارمه‌تی مشـتومڕکردن له‌سه‌ر ئاگربه‌سـتێـکی کورتخایهنیدا بوو، ده‌ڵێت یه‌کێـک له کوڕه‌کانی محه‌مه‌د له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌دا کوژراوه له کاتی هاویشـتنی بۆمبێـک به ماڵه‌که‌یدا له نزیـک ناوچه‌ی دڕه‌وه.
له‌شـکری پاکسـتان ده‌ڵێت زیا له 80 میلیشـیای تالیبان و 2 سه‌رباز له دۆڵی ســوات و بۆنه‌ر له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا کوژراون.